لە شەشەمین پێشانگای نیودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب لەماوەی ١١ ڕۆژدا نزیكەی چوار ملیۆن كتێب فرۆشراون و نزیكەی نیو ملیۆن كەسیش سەردانی پێشانگاكەیان كردووە.
ئەریوان سیوەیلی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی لە لێدوانێکی راگەیاند" لەماوەی ١١ رۆژی شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب، لەلایەن ٢٠٠ ناوەندی ناوخۆی و نێودەوڵەتییەوە ٤٠ هەزار ناونیشان و نۆ ملیۆن كتێب لەپێشانگاكەدا نمایشكران و ٤٨.٤% ی كتێبەكان فرۆشراون كەدەكاتە نزیكەی چوار ملیۆن كتێب.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە سەڕەای قەیرانی دارایی، ڕێژەی فرۆشتن و سەردانیكاران بەراورد بەساڵانی دیكە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.
ئاشکراشی کرد کە لەم ١١رۆژەدا نزیكەی نیو ملیۆن كەس سەردانی پێشانگاكەیان كردووە
رۆژی ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، شەشەمین خولی پێشانگای نێودەدەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب، بەچاودێری سەرۆك كوماری عیراق و بەبەشداری ٢٠٠ دەزگاو ناوەندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی كرایەوەو ماوەی ١١رۆژ بەردەوام بوو.