وه‌زیری دادی توركیا رایگەیاند لە هەوڵی ئەوەدان رۆژێکی گونجاو بۆ دیداری عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و بەرپرسانی ده‌مپارتی دیاری بكه‌ین.
ده‌رباره‌ی دیداری عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان و ده‌مپارتی له گرتووخانه‌ی ئیمڕاڵی، یه‌ڵماز تونج، وه‌زیری دادی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن رۆژێكی گونجا بۆ دیداری ئۆجه‌لان و به‌رپرسانی ده‌مپارتی ڕێك بخه‌ین.
پێشتر هاوسه‌رۆكی ده‌مپارتی بۆ دیداریان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان، سه‌ردانی وه‌زارتی دادی توركیای كرد، بۆ ئه‌وه‌ی دیدارێكیان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان بۆ ڕێك بخرێ و وه‌زیری دادی توركیاش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆژێكیان بۆ ته‌رخان ده‌كات.
پێشتریش ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په ڕایگه‌یاند بوو: "ئێمه چاوه‌ڕوانین له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌مپارتی و ئۆجه‌لان دیدار ساز بده‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێداگیری ده‌كه‌ین و پێویسته بكرێت.