ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتردەبنەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە دواینیوەڕۆ ئاسمان بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت، هاوکات پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٢٠
سلێمانی: ١٨
دهۆک: ١٩
زاخۆ: ٢٠
هەڵەبجە: ١٨
کەرکوک: ٢٢
سۆران: ١٦
حاجی ئۆمەران: ٧
گەرمیان: ٢٢