ڤیان دەخیل: داعش 4 هەزار ژنی ئێزیدی رفاندوە

‌ڤیان دەخیل

ڤیان دەخیل، نوێنەری ئێزیدییەكان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند لە مانگی 6ی ئەمساڵەوە 4 هەزار ژنی ئێزیدی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێنراون.

ڤیان دخیل ئەمرۆ پێنجشەممە وتی: چەكدارانی داعش لە پاش روداوەكانی 10/6ی رابردو‌و و ئاوارەكردنی ژمارەیەكی زۆر لە بنەماڵەی ئێزیدییەكانی باكوری رۆژئاوای موسڵ‌و شەنگال، بەهەزاران ژنی بە دیل گرتووە‌و لە بازارەكاندا دەیانفرۆشێت.

هاوكات "ئینتسار جبوری" ئەندامی كۆمسیۆنی ژنان لە پەرلەمانی عێراق داوای لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران كرد تا پلانێك بۆ ئازادكردنی ژنانی ئێزیدی لە دەست چەكدارانی داعش دابڕێژن.




PM:05:07:13/11/2014