ئەمڕۆ هەینی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە بەردەم مزگەوتێکی سنووری پارێزگای هەولێر هاوڵاتییەک دوای دەرچوونی لە مزگەوت تەقەی لێ‌کرا و کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ لە بەردەم مزگه‌وتی حاجی شه‌مزین مه‌نتك له بنه‌سڵاوه‌ی هەولێر، دوای ته‌واوبوونی نوێژی هه‌ینی، هاوڵاتییه‌كی تەمەن ٦٠ ساڵان پاش دەرچوونی لە مزگەوت له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه هێرشیکرایە سەر و به‌ده‌مانچه ته‌قه‌ی لێكرا.
بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان کە لە شوێنی ڕووداوەکە بوون، ئەو هاوڵاتییە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە و گومانلێکراوی ڕووداوەکەش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه و تائێستا دەستگیرنەکراوە، هەروەها له ئێستاشدا تەرمی تاوانلێکراوەکە بۆ توێکاری ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه.
تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه نه‌زانراوه و هێزە ئەمنییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.