محەمەد جۆلانی
دەڵێت" چارەسەری دیپلۆماسی تاکە ڕێگایە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری"
لە بارەی کوردی رۆژئاواشەوە ڕایگەیاند" جیاوازی لە نێوان پێکهاتەی کوردی و پەکەکە دا
هەیە".
محەمەد جۆلانی
ناسراو بە ئەحمەد شەرع سەرۆکی گرووپی تەحریر شام لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ
ئەوە کرد" حکومەتی داهاتوو هەڵبژاردن لەڕێگای هەڵبژاردنەوە دەبێت."
وتیشی" وەزارەتی بەرگری هەموو گرووپە سوریا
هەڵدەوەشێنتەوە و هیچ چەکێک لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی سوریا نامێنێت".
لەبارەی کوردی سوریاش جەختی کردەوە لەوەی"
جیاوازی لە نێوان پێکهاتەی کوردی و پەکەکە دا هەیە".
جۆلانی تایبەت بە هیرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر
خاکی سوریا وتی" ئیسرائیلییەکان بە ڕوونی هێڵەکانی ململانێکانیان لە سوریا بەزاندووە،
ئەمەش هەڕەشەی پەرەسەندنێکی ناڕەوا لە ناوچەکە دەکات" دەشڵێت"ئارگیومێنتەکانی ئیسرائیل لاواز بوون و پاساو بۆ سەرپێچییەکانی ئەم
دواییەی نادەن".
محەمەد جۆلانی
سەبارەت بە قەوارەی داهاتووی حوکمڕانی لە سوریا دەڵێت" لێژنە و ئەنجوومەنی
پەیوەندیدار بە دووبارە دیراسەکردنی دەستوور پێکدەهێنین و فۆڕمی دەسەڵات لە سوریا بۆ بڕیاری پسپۆڕان و پسپۆڕانی یاسایی جێدەهێڵرێت
و خەڵکی سوریاش ئەو کات بڕیاری لەسەر دەدەن".