ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئەمشەو یەکشەممە ١٥ی کانوونی یەکەم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە : "له‌شه‌وی ١٢ی کانوونی یەکەم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور، له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون و له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری و چاوودێری وورد به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، توانیان دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناحیه‌ی (خورماڵ) ده‌ستگیربكرێن".
ده‌شڵێت"هاوكات بڕی (٢٠.٩٦٥) بیست كیلۆ و نۆسه‌د و شه‌ست و پێنچ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری (كریستاڵ) ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه".
ده‌زگای ئاسایش ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "بازرگانان ئامانجیان بووه مادده‌كان له‌پارێزگاكانی هه‌رێم و عێراق ساغ بكه‌نه‌وه".
راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌مادده‌ی (٢٥)له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئه‌قڵییه‌كان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه".