ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ڕۆژی ئاڵای كوردستانە و لە زۆرینەی شوێنەکانی هەرێم چالاکی جۆراوجۆر و بۆنەی تایبەت بەم یادە بەڕێوەدەچێت.
کورد وەک گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت ئاڵای فەرمی خۆی هەیە، هاوکات ئاڵای کوردستان پێکھاتووە لە سێ ڕەنگ و دروشمێک لە ناوەندی.
لەساڵی ٢٠٠٩دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی ئاڵا دیاری بکرێت و لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوە.
ھۆکاری دانانی ئەم ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٧ ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری مەھاباد ھەڵکرا، بۆیە هەمووان لەو رۆژەدا ئاڵای كوردستان هەڵدەكەنەوە.
ئەم ئاڵایە هاوشانی سیمبۆل و هێما نەتەوەییەکانی دیکەی وەک، سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب، پێشمەرگە، ئاڵا بە ڕەمزی هەرمانی نەتەوەیی کورد دەژمێردرێت و لەلای زۆربەی هێز و پارتە سیاسییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم ئاڵایە بە فەرمی ناسراوە لە بۆنە فەرمییەکاندا هەڵ دەکرێت.
مانای چوار ڕهنگهكهی ئاڵای كوردستان:
سوور: هێمای شۆڕشگێڕی و خوێنی شههیدانی میللهتی كورده لهپێناو مافهكانیاندا.
سپی: هێمای ئاشتیی و ئاساییشه كه میللهتی كورد بهردهوام ئاشتیخواز بووه.
سهوز: له سروشتی كوردستانهوه هاتووه و هێمای ژیانهوهیه.
زهرد: مهبهست له ڕۆژه بیست و یهك تیشكییهكهیه كه هێمای دواڕۆژی میللهتی كورد و هاوكات وهك هێمای ٢١ی ٣ یه كه دهبێته نهورۆز ڕۆژی نهتهوهیی كوردستان.