نێچیرڤان بارزانی داوا دەكات پەلە لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتدا بكرێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا پێداگری لەسەر گرنگی و پێویستی و پەلەكردن لە پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا كە بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستانەوە پێشكەشی كرد ڕایگەیاند: "پێداگری لەسەر گرنگی و پێویستی و پەلەكردن لە پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، ئەمەش بە لێكتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەكان كە دەبێت ئەو ئەركە جێبەجێ بكەن”.

وتیشی: بۆ چارەسەری كێشەكان ئامادەن بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن پێكەوە هەموو هاوكاری و هاوئاهەنگیی پێكەوە بكەن.




PM:03:46:17/12/2024