کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕاگەیاند

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزتردەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە و خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ١٦

سلێمانی: ١٤

دهۆک: ١٥

زاخۆ: ١٥

هەڵەبجە: ١٤

کەرکوک: ١٦

سۆران: ١٢

حاجی ئۆمەران: ٥

گەرمیان: ١٩



AM:10:56:18/12/2024