ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەگەری دەستپێکردنەوەی بارانبارین هەیە".
کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، بەڵام لە ڕۆژانی هەینی و شەممە ئەگەری بارانبارین هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلتی بارانبارینەکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و ئاسمانیش بەگشتی هەور دەبێت.
کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووش ئاسمان بەگشتی لە عێراق و هەرێم هەور دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.