هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی جەنجاڵی زۆر بڕیاردرا بە قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەناو سەنتەری شاری هەولێر لە ڕۆژانی هەینیدا".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە" له ڕۆژانی هەینی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییان و گەشتیاران سەردانی سەنتەری شاری هەولێر بە تایبەتی بازاڕی شێخەڵا و پارکی نافورەی بەردەم قەڵا دەکەن، پیادەڕۆ و ئۆتۆمبێل تێکەڵ بەیەک دەبن لە شەقامدا کە ئەمەش بە بەردەوامی دەبێتە هۆی قەرەباڵغی شەقامەکە و دروستبوونی جەنجاڵی و سیمایەکی ناشیرن بە شەقامەکانی ناو بازار دەدات".
ئاماژهی بهوهشكردووه، بڕیاردراوه هاتووچۆکردن لە سەنتەری شار تەنها بە پیادە بێت لە کاتژمێر (١:٠٠)ی نیوەڕۆ تا (٨:٠٠)ی ئێوارە، دوای ئەوکاتەی دیاریکراوە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بۆ ناو سەنتەری شار ئاسایی دەبێتەوە.