ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢١ی کانوونی یەکەم بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە، لە کۆبونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ تەوتینکردنی مووچە ڕاگەیاند و داواشی لە سەرۆک وەزیران کرد پشتیوان بێت بۆ پارێزگاریکردن لە ماف و شایستەداراییەکانی خەڵکی کوردستان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە و هێنانەکایەی حوکمڕانییەکی خزمەتگوزار و دادپەروەر جەختیلێکرایەوە.
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت ڕوونە و دەیەوێت یەکسانی و دادپەروەری بنەمای حکومەتی داهاتووبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: پێویستە حکومەتی داهاتوو دوور لە جیاکاری خزمەتی هەموولایەک بکات، ئامانجەکەی بەهێزترکردنی کوردستان بێت و توانای چارەسەکردنی کێشەکانی پەیوەست بە ژیانی خەڵکی هەبێت