کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و سبەینێ لە ناوچەشاخاوییەکانی هەولێر و سەنتەری شاری دهۆک باران دەبارێت".
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە سبەینێ دووشەممە ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەری نمەباران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و سەنتەری پارێزگای دهۆک هەیە.
ئەوەشی وتووە" پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ١٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ١٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٤پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:٦ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٩ پلەی سیلیزی