حکومەتی هەرێم پشووی سەری ساڵی راگەیاند

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە ١١ رۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە" لە رۆژی چوارشەممە ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٤، تاوەکو رۆژی پێنجشەممە ٢ی ١ی ٢٠٢٥ لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێم پشووی رەسمی دەبێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی یەکشەممە ٥ی ١ی ٢٠٢٥، دەوامی رەسمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.



PM:02:32:23/12/2024