کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرماش بە جێگری دەمێننەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، تەنها لە ناوچەکانی سنوورى پارێزگاى دهۆک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ١٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (٥ - ١٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ١٧

سلێمانی: ١٥

دهۆک: ١٦

زاخۆ: ١٧

هەڵەبجە: ١٤

کەرکوک: ١٩

سۆران: ١١

حاجی ئۆمەران: ٩

گەرمیان: ٢٠



AM:10:41:25/12/2024