نرخی زێڕ دابەزینی زیاتری تۆمارکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی کانونی یەکەمی  ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی دابەزینی زیاتری تۆمارکرد. 

هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٦١٦ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٢ هەزار و ٦٢٠ دۆلار بوو. 

هەروەها نرخی یەک گرام زێڕ بە ٨٤ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٦٤٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٨٧) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٦٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٨٠) هەزار دینارە.



AM:11:51:25/12/2024