دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
لە ئێستادا نرخی فرۆشتنی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێم بە ١٥٢ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نرخی کڕینیش ١٥٢ هەزار و ١٠٠ دیناری تۆمارکردووە.
لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.
هاوکات نرخی فرۆشتنی دۆلار لە دووکانەکانی ئاڵوگۆڕی بازاڕە ناوخۆییەکانی بەغدای پایتەختی عێراقیش بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتووەتە ١٥٢ هەزار و ٢٥٠ دینار.
ئەمڕۆش بانکى ناوەندى عێراق، بەهۆی پشووی فەرمییەوە هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستە بازاڕەوە و تائێستاش هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار نەزانراوە.