پاش کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان کە بە هۆی یادی کریسمسەوە داخرابوون، نرخی زێڕ رووی بە بەرزبوونەوە کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە دوو هەزار و ٦١٤ دۆلارەوە بۆ دوو هەزار و ٦٢٩ دۆلار بەرزبووەوە. دوێنی چوارشەممە، بازاڕەکانی جیهان بە هۆی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە داخرابوون.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا نرخی زێڕ بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٥ هەزار دینارە.
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٦٥ هەزار دینارە.
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٤٥هەزار دینارە.