سەردار عەزیز: ئەستەمە ئەمریکا لە سوریا بکشێتەوە

دکتۆر سەردار عەزیز شارەزای سیاسی لە وتارێکدا باس لەوە دەکات ئەو جۆرەی پێشبینی دەکرێت ئەمریکا لە سوریا ناکشێتەوە.

سەردار عەزیز لە بەشێکی وتارەکەیدا دەڵێت" یەکەم، گریمان ترەمپ دەیەوێت لە سوریا بکشێتەوە. بەڵام هەرکاتێک ئەم هەنگاوه بنێت ئەوا دوای ئیسرائیل، ڕوبەڕوی زۆرترین فشار دەبێتەوە. کە ڕەنگە ببێت بە هۆی ئەنجام نەدانی. ترەمپ لەم فشارانە ئاگادارە. بۆیە لۆجیکییە، بپرسین، ئایا ترەمپ یەکەم هەنگاوی لە سیاسەتی دەرەوەدا کارێک دەبێت کە فشاری لە سەر دروست دەکات و ئەگەر سەرنەکەوتنی هەیە؟ بە تایبەتی کاتێک ترەمپ کەسێکە ناتوانێت شکست قبوڵ بکات. دیارە نەخێر".

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" ترەمپ باش ئاگادارە کشانەوەی بایدن لە ئەفغانستان بوە هۆکاری ئەوەی کە جەماوەری کەم بکات و هەرگیز هەڵنەسێتەوە. ئەگەر کارێکی وەها لە سەرەتادا بکات ئەوا لە دوو ساڵی داهاتودا کە هەڵبژاردنی نێوەندی دەکرێت، ئەگەری هەیە یەکێک یان هەردوو ماڵەکەی کۆنگرس لە دەست بدات، کە چیدی ناتوانێت کارەکانی بە ئاسانی بکات".

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی سەردار عەزیز هاتووە"ترەمپ خۆشی و ئیسرائیلیش ئەولەویەتیان ئێرانە. لەم ڕوەوە بونی ئیسرائیل لە سوریا ئێجگار گرنگە بۆ هێرش بۆ سەر ئێران لە ڕوی لۆجستیەوە. بۆ یەکەمجارە لە مێژوی ئیسرائیلدا، بە نەمانی هێزی بەرگریی ئاسمانی سوری، ئیسرائیل دەتوانێت ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ئێران، بە سودبینین لە ئاسمانی سوریا".

بۆ خوێندنەوەی وتارەکەی دکتۆر سەردار عەزیز کلیک لێرە بکە.



PM:10:47:27/12/2024