وادەی بەفر بارین لە سەنتەری شارەکان راگەیەنرا

شارەزایەکی کەشناسی وادەی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلە سەرمای راگەیئاند و دەڵێت" لەئەمڕۆوە تا نزیکەی ١٤ رۆژی داھاتوو عێراق و ھەرێمی کوردستان بەکەشێکی سەقامگیردا تێپەردەبێت". و لەبارەی بەفربارینی لە سەنتەری شارەکانەوە جەخت لەوەدەکاتەوە کە مانگی یەکی ساڵی داھاتوو لەنێوان مەودای ١٢/١/٢٠٢٥ بۆ ٢٠/١/٢٠٢٥ بەفر لەسەنتەری شارەکان دەبارێت.

ئاراس جەبار سارەزای کەشناسی رایگەیاند" کاریگەری شەپۆلەکەی شەوی ڕابردوو لەسەر ناوچەکانمان کۆتای ھاتووە بەگشتی لەئەمڕۆوە تا نزیکەی ١٤ رۆژی داھاتوو عێراق و ھەرێمی کوردستان بەکەشێکی سەقامگیردا تێپەردەبێت و لە رۆژی چوارشەمەی ئەم ھەفتەیەش ١/١/٢٠٢٥ بای باکوری رۆژھەڵات لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و بەگشتی ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم چالاک ئەبێت بەخێرای ١٥-٣٠کم لە کاتژمێرێکدا و تا کۆتای ھەفتە رۆژی ھەینی ٣/١/٢٠٢٥ بەردەوامی ئەبێت ".

ئاماژەی بەوەشداوە پلەکانی گەرماش بەدرێژای ١٤ رۆژی داھاتوو زیاتر لە ئاستێکی جێگیردا ئەبێت و گۆڕانکاری ئەوتۆ روونادات .

ئەو کەشناسە دەڵێت" پێشبینیمان وایە مانگی یەکی ساڵی داھاتوو لەنێوان مەودای ١٢/١/٢٠٢٥ بۆ ٢٠/١/٢٠٢٥ ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری ھاتنی شەپۆلێکی جەمسەری بەھێزی سەرما و بەفر بارینەوە و بەفر لەسەنتەری شارەکان ببارێت".
 





PM:01:00:28/12/2024