دەمپارتی دەربارەی کۆبونەوەی شاندێکی پارتەکەیان لەگەڵ ریبەری پەکەکە ڕاگەیاند، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکە بڵاودەکەینەوە و هاوسەرۆکی پارتەکەش دەڵێت، هیوادارە کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئیمرالی لە ساڵی نوێدا، سەردەمێکی نوێ لەگەڵ خۆیدا بێنێت.
نووسینگەی راگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) دەربارەی کۆبونەوەی شاندێکی پارتەکەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕیبەری پەکەکە لە گرتوخانەی ئیمراڵی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە و دەڵێت، شاندەکەیان کە پێکهاتبو لە پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر، لە ئیمرالی چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجامداوە و دوای کۆبونەوەکەش، شاندەکەیان گەڕانەتەوە.
لە دوای کۆبونەوەکە کە چەند کاتژمێریکی خایان دەمپارتی ئاماژەی بەوەکرد، شاندەکەیان ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بۆ ڕای گشتی و دەزگا ڕاگەیاندنەکان دەخەنەڕو.
تونجەر باکرهان، هاوسەرکی گشتی دەمپارتی دەربارەی کۆبونەوەکە ڕایگەیاند، هیوادارە کۆبونەوەکەی ئیمڕاڵی لە ساڵی نوێ، ببێتە هۆی دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارن پرسی کورد لە تورکیا بە ڕێگای دیموکراسی و وتووێژ لەگەڵ ئیمڕالی چارەسەر بکرێت.