خۆسەری ڕۆژئاوا بەبۆنەی ساڵی نوێوە ڕێوشوێنی ئەمنی توند دەگرێتەبەر

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەبۆنەی سەری ساڵەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم هاوڵاتییان دەکات، هەروەها ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان ڕاگەیاند کە دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئاسوودەیی بگیرێتەبەر. 

ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و فەرماندەیی گشتییهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەیاننامەی ژمارە هەشتیان بڵاوکردەوە کە ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ ڕێوشوێنی ئەمنی لە خۆدەگرێت کە دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هەموو لایەک بگیرێتەبەر، بەبۆنەی ساڵی نوێوە و تێیدا هاتووە" دەسەڵاتی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی گەلەکەمان و سەرجەم هاوڵاتیان دەکەن بەبۆنەی جەژنی کریسمس و سەری ساڵ، بەو هیوایەی ئەم جەژنە لە کەش و هەوایەکی ساڵی نوێدا تێپەڕن". 

هەروەها هاتووە" بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی هاوڵاتییان و دەستەبەرکردنی بارودۆخی ئەمنی سەقامگیر لەم بۆنەیەدا، پێمان خۆشە ئەم ڕێوشوێنە ئەمنییانەی خوارەوە بۆ گەلەکەمان ڕوون بکەینەوە کە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هەموو لایەک گیراونەتەبەر". 

- قەدەغەکردنی هاتنی بارهەڵگر و تانکەری گەورە و مامناوەند بۆ ناو شار و شارۆچکەکان:

لە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٢/٣٠/٢٠٢٤ تا کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١/٢/٢٠٢٥.

- قەدەغەکردنی هەموو جۆرە ماتۆڕسکیلێک بە سەربازیشەوە:

لە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٢/٢٩/٢٠٢٤، تا کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١/٢/٢٠٢٥.

- ڕێکخستنی جوڵەی پەڕینەوە و ئۆتۆمبێلی بازرگانی قورس.

هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بازرگانی و ئۆتۆمبێلی قورس قەدەغەیە لە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆوە، تا کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە جگە لە حاڵەتە مرۆییەکان.

- ڕێگەدان بە گواستنەوەی کەرەستەی پزیشکی و فریاگوزاری ڕێگەپێدراو تەنها.

- قەدەغەکردنی تەقاندنی چەکی ئاگرین:

تەقاندنی چەکی ئاگرین لەلایەن هاوڵاتیان یان هێزە سەربازی و ئەمنییەکانەوە بە سزای لێپرسینەوەی یاسایی قەدەغەیە.

هەروەها داواش لە هەموو هاوڵاتیان دەکەن بە تەواوی پابەندبن بە ڕێکارەکان بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی هەمووان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر کەسێک سەرپێچی ئەم ڕێنماییانە بکات، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.




PM:03:19:30/12/2024