ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئهمڕۆ و سبەی ئاسمان بەگشتی لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە جێگری دەمێننەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ١٥
سلێمانی: ١٣
دهۆک: ١٤
زاخۆ: ١٥
هەڵەبجە: ١٥
کەرکوک: ١٧
سۆران: ١٢
حاجی ئۆمەران: ٤
گەرمیان: ١٩