رێكخستنەوە بۆ تەكسیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێت

وەزیری گواستنەوەی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند كە دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەی "تەكسی نیشتمانی”ی دەكەن كە سەرجەم كۆمپانیاكانی تەكسی لە ڕێی پلاتفۆرمێكەوە پێكەوە دەبەستنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕەزاق سەعداوی وتیشی: "پڕۆژەی تەكسی نیشتمانی یەكێكە لە پڕۆژە هاوبەشەكانی وەزارەتی گواستنەوە و كەرتی تایبەت و ئامانجیش لێی كۆكردنەوەی كۆمپانیاكانی تاكسییە لە هەموو پارێزگەكانی عێراقدا، بە هەرێمی كوردستانیشەوە، لە ژێر یەك پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنیدا”.

ڕوونیشیكردەوە كە یەكەیەكی ناوەندیی ئەركی كۆنترۆڵكردنی بەڕێوەبردن و ڕێكخستن و سەرپەرشتیكردنی تەكسییەكان و ئاڕاستەكردنی شۆفێرەكان لە ئەستۆ دەگرێت و هەر لەوێشەوە سكاڵای هاووڵاتییان وەردەگیرێت.





PM:02:12:31/12/2024