سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ساڵی نوێەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ساڵی ٢٠٢٤ گۆڕانکاری و وەرچەرخانی گەورە لە ناوچەکه‌دا هاتنه ئاراوه كه ئاڵنگاریی ئەمنی و سیاسی‌یان، کاریگەری لەسەر دۆخی هه‌موو ناوچەکە دروست كردووه. ئەم پێشهاتانە پێویستیی بیركردنه‌وه‌یه‌كی باڵا و پته‌وكردنی ته‌بایی و یه‌كده‌نگیی ناوخۆییمان لێ ده‌خوازن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ده‌کەن، هه‌روه‌ها بۆ سوودوه‌ر‌گرتن له ده‌رفه‌ته‌كان".
هەروەها وتیشی" داوا لە هەموو لایه‌نه سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی ناكۆكییه‌كان و بە گیانی بەرپرسیاریه‌تیی نیشتمانیی هاوبه‌شەوە، به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێن. له‌م دۆخ و قۆناغه‌دا، پێكه‌وه‌یی و کاری هاوبەش تەنها ڕێگەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانمان، بۆیه جه‌خت له گرنگیی په‌له‌كردن له دامه‌زراندنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌مه‌وه."
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی 2025ی زایینیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی هاووڵاتییانی ئازیزی کوردستان دەکەم، بەتایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزەکانی ناوخۆ و هەموو پێکهاتەکانی كوردستان، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له ته‌واوی گه‌لانی عێراق و جیهان ده‌كه‌م. هیوادارم ساڵی نوێ، بۆ هه‌مووان ساڵێکی پڕ لە ئاشتی، سەقامگیری، گەشەسەندن و خێر و خۆشی بێت.
ساڵی 2024 گۆڕانکاری و وەرچەرخانی گەورە لە ناوچەکه‌دا هاتنه ئاراوه كه ئاڵنگاریی ئەمنی و سیاسی‌یان، کاریگەری لەسەر دۆخی هه‌موو ناوچەکە دروست كردووه. ئەم پێشهاتانە پێویستیی بیركردنه‌وه‌یه‌كی باڵا و پته‌وكردنی ته‌بایی و یه‌كده‌نگیی ناوخۆییمان لێ ده‌خوازن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ده‌کەن، هه‌روه‌ها بۆ سوودوه‌ر‌گرتن له ده‌رفه‌ته‌كان.
لەم ڕوانگه‌یه‌وه، داوا لە هەموو لایه‌نه سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی ناكۆكییه‌كان و بە گیانی بەرپرسیاریه‌تیی نیشتمانیی هاوبه‌شەوە، به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێن. له‌م دۆخ و قۆناغه‌دا، پێكه‌وه‌یی و کاری هاوبەش تەنها ڕێگەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانمان، بۆیه جه‌خت له گرنگیی په‌له‌كردن له دامه‌زراندنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌مه‌وه.
هەر به‌م بۆنه‌یه‌وه پابەندیی هه‌رێمی كوردستان بۆ کارکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و هاوبەشە هه‌رێمی و نێودەوڵەتییەکانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییە هاوبەشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ كێشه‌كان دووپات ده‌كه‌مه‌وه. هاوكاریی نێوانمان ده‌بێته هۆكارێكی سه‌قامگیری و ئاشتی و گەشەسەندن لە عێراق و ناوچەکەدا و یارمه‌تیی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی گه‌لان و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌دات.
هه‌رێمی کوردستان به ویست و ئیرادەی دڵسۆزانه‌ی گەلەکەی له هه‌موو پێكهاته‌كان و هێزه نیشتمانییه‌كانی، توانای تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و بەردەوامبوونی لە بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو هەیە. با به هیوا و ئومێده‌وه ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کاری جددی و بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلەکەمان.
ساڵی نوێ له هه‌مووان پیرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2024/12/31