دارایی عێراق ٤٥٠ ملیاری دیکەی خستە سەر هەژماری دارایی هەرێم

وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ٤٥٠ ملیاری دیکەی خستە سەر هەژماری دارایی هەرێم.

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی بڕێک پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان كردووە.


بەپێی زانیارییەکان  وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ٤٥٠ ملیار دیناری دیکەی بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی ١١ی هەرێم ناردووە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم بە فەرمی هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە کە کەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات.



PM:06:16:31/12/2024