لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ کە یەکەم رۆژی ساڵی نوێییە، نرخی نەوت بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە. 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە مڕۆدا بە ٧٤ دۆلار و ٤٢ سەنتە، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٩٩ سەنت بوو.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧١ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧٠ دۆلار و ٩٩ سەنت بوو.

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا وەبەرهێنەران پێشبینیان کردبوو کە نرخی نەوت لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە نزیکەی ٧٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش بەهۆی لاوازی خواستی چین و بەرزبوونەوەی ئاستی دابینکردنی جیهانی.



AM:07:57:01/01/2025