نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە گەیشتە ٢٠ هەزار دینار

بە هۆی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی، کرێی ئەمپێرێکی کارەبا مۆلیدە گران بووە و گەیشتە ٢٠ هەزار دینار.

خۆران تەحسین، سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدەکانی هەولێر ڕایگەیاند" ئەمرۆ نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان ناو شاری هەولێر و دەوروبەری دیاری کرا و بە گوێرەی کاتژمێرەکانی کارکردن و نرخی گازوایل، نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لەناو شاری هەولێر لە نێوان ١٤٥٠٠ بۆ ١٨٧٥٠  دینارە".

باسی لەوەشکرد، تێکرای کارکردنی کاتژمێری مۆلیدەکان ڕۆژانە بۆ مانگی ڕابردوو ١٥ کاتژمێر و نیو بووە.ن

نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان لە ناو شاری هەولێر و بازاڕ و سنووری پارێزگای هەولێر بەم شێوازەیە:

ناوشاری هەولێر کاتژمێرەکان لە نێوان ٣٥٢ کاتژمێر تاکو ٤٦٠ کاتژمێرە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان ١٤٥٠٠ دینار تاکو ١٨٧٥٠  دینارە نرخی یەک کاتژمێری کارکردنی مۆلیدە (٤١) دینارە.

ناوبازاری شاری هەولێر کاتژمێرەکان لە نێوان `١٨٠ کاتژمێر تاکو ٢١٠  کاتژمێرە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان ٨٧٥٠ دینار تاکو ١٠٥٠٠ دینارە نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی مۆلیدە (٤٨ ) دینارە.

دەوروبەری هەولێر و قەزا و ناحیەکان و گوندەکان کاتژمێرەکان لەنێوان ١٠٧ کاتژمێر تاکو ٤٩٥ کاتژمێر بووە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان ٥٢٥٠  دینار تاکو ١٩٧٥٠ دینارە بۆ یەک کاتژمێر کارکاکردنی مۆلیدەکان (٤٠+ ٤١+ ٤٨) دینارە.

لە لایەکی دیکەوە نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە شاری دهۆک بۆ مانگی ڕابردوو گەیشتە ٢٠ هەزار و ٢٥٠ دینار.






AM:09:08:02/01/2025