- لەپاش کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا و دوەمین سەردان بۆ ئیمراڵی ئەنجام دردرێت و دوای ئەو کۆبونەوەیەش لەگەڵ ڕیبەری پەکەکە، شاندی دەمپارتی دەچنە ڕۆژئاوای کوردستان.
هاڵک تی ڤی تورکی بڵاویکردەوە، لەپاش سەردانەکەی ٢٨ی مانگی ڕابردوی شاندی دەمپارتی بۆ زیندانی ئیمراڵی و کۆبونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، شاندی دەمپارتی زنجیرەیەک کۆبونەوە لەگەڵ لایەنەکانی تورکیا ئەنجام دەدات و دواتریش بۆ جاری دوەم سەردانی ئیمراڵی دەکەنەوە.
ئەو میدیا تورکییە ئاشکرای کردوە لەدوای کۆبونەوەی دوەمیان لەگەڵ ئۆجەلان، شاندی دەمپارتی دەچێتە ڕۆژئاوای کوردستان.
سەردانەکەی شاندی دەمپارتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی کۆبونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو بە (هەسەدە) و بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ڕۆژئاوا و پێشهاتە سەربازییەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستانە.