کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، باران بارین لە ناوەڕاست و باشوری عێراق بەردەوام دەبێت و لە چەند ناوچەیەکی هەرێمیش ئەگەری نمە باران هەیە.
لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە باران و هەورە بروسکەیەی عێراق و ناوچەکەی گرتوەتەوە شەوی رابردو باران بارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە، لە سنوری سلێمانی و هەولێریش بەفر لوتکەی چیاکانی سپی پۆش کرد.
کەشناسی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشی ئەمڕۆوە ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەگەری نمە باران و دورستبوونی تەم هەیە، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی دوێنێ دەبێت.
دەستەی کەشناسی عێراقیش ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند و بای توند لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.