هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت" سەرجەم هێرشەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر گوندەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی منبج و باکوری بەنداوی تشرین پووچەڵ کراونەتەوە و ژمارەیەک چەکداریش کوژراون".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، ئەمشەو دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" هەموو هێرشەکانی تورکیا و گروپەکانی بە پاڵپشتی فڕۆکەوانی و تۆپخانەی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج و باکوری بەنداوی تشرین پووچەڵکرانەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەیان چەکداری سەر بەو گروپانە کوژراون و دەیان ئۆتۆمبێل و زرێپۆش لەناوبراون.
هەسەدە ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم ئۆپەراسیۆنەکانی ڕوبەڕووبوونەوەکان بە ڤیدیۆ دیکۆمێنت دەکرێن و لە ماوەکانی دواتردا زانیاری ورد و دیمەنی ڤیدیۆی بڵاودەکرێنەوە.