سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند مه‌کته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاری داوه که سنور بۆ ده‌سه‌ڵات و لێدوانه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی نیشتمانی که عادل موراد به‌رپرسیه‌تی دابنێت.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیان ئاگادار کردۆته‌وه که ده‌بێت ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بزانن و چیتر ده‌سه‌ڵاتی ئۆرگان و ده‌سته‌کانی تری یه‌کێتی پێشێل نه‌که‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه مه‌که‌ته‌بی سیاسی به ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیان راگه‌یاندووه که به‌پێی په‌ێره‌وی ناوخۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند له‌خوار سکرتێری گشتی و جێگره‌کانی و ده‌سته‌ی کارگێر و مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌نجومه‌نی سهرکردایهتییهوهیه.
سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند که سه‌رئێشه‌ی زۆری بۆ یه‌کێتی له‌گه‌ڵ پارتی به پله‌ی یه‌که‌م و لایه‌نه‌کانی تر دروستکردووه، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ئه‌وه‌شیان به ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند راگه‌یاندووه که سه‌ربه‌خۆ بۆیان نییه به‌یان نامه‌و ڕاگه‌یاندن بڵاوبکه‌نه‌وه به بێ ئاگاداری مه‌که‌ته‌بی سیاسی.
هه‌روه‌ها ئاگاداریان کردوونه‌ته‌وه که سه‌رپشک نین بۆ بانگهێشتکردنی وه‌زیره‌کانی یه‌کێتی له‌نێو حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی به‌غدا بۆ لێپرسینه‌وه.
له‌دوای نه‌خۆش که‌وتنی تاڵه‌بانی و لاوازبوونی سه‌نته‌ری ئه‌و حیزبه‌وه زۆرجار ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند که به‌په‌رله‌مانی یه‌کێتی داده‌نرێت له‌رێگای بهیاننامهکانیانهوه سه‌ر ئێشه‌ی زۆریان بۆ یه‌کێتی دروستکردووه‌و له هه‌ندێک بۆنه‌دا ئه‌وان وه‌ک ده‌زگای باڵای یه‌کێتی ناسراون که‌ده‌توانن لێپرسینه‌وه له مه‌کته‌بی سیاسیش بکه‌ن.