کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕاگەیاند

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان پەڵە هەور بۆ ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و خێرای باش (٥ - ١٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ١٩

سلێمانی: ١٦

دهۆک: ١٩

زاخۆ: ٢٠

هەڵەبجە: ١٧

کەرکوک: ٢٠

گەرمیان: ٢١



PM:01:15:08/01/2025