بەرگریی شارستانیی هەرێم: ساڵی ڕابردوو نزیکەی ١٠ هەزار ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمار کراون

ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی کانوونی دوەم سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، لە میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ئاگرکەوتنەوە و ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠٢٤ی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاگەیاند.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی ئاماژەی بەوە دا، کۆی ژمارەی ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان، نو هەزار و ٩٠٤ ڕووداو بووە.

وتیشی: لە هەرێمی کوردستان ساڵی ڕابردو چوار هەزار و ٧٥٥ رووداوی سووتانی پوش و پەلاش ڕوویداوە.

ئاشکراشیکرد هەر لەماوەی ساڵی ڕابردوو ٥٩٤ ڕوداووی سووتانی ئۆتۆمبێل تۆمارکراوە و هەروەها ٤٨ هاولاتی هەرێم بو ڕووداوی جیاجیا گیانیان لەدەستداوە.

سەرکەوت کاڕەش ڕاشیگەیاند: ٩٤ هاوڵاتی لە ئاوەکانی هەرێم خنکاون.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەشیدا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی ئەوەشی خستەڕوو کە ٤٧٨ ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردن ئەنجامداروە و ٨٥ هەزار و ٧٨٥ چالاکی پشکینی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ئەنجامدراوە.
بۆ بینی کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسییەکە سەردانی پەیجی سپی میدیا لە فەیسبووک بکەن




PM:08:02:08/01/2025