کەشناسی: لەم مانگەدا سێ شەپۆلی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە

شارەزایەکی کەشناسی دەڵیت: لەم مانگەدا سێ شەپۆلی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە ، ئەوەش دەخاتەروو: لە شەممەی داهاتووە  بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و  دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمشەو چوارشەممە ٨ كانوونی دووەم، عەلی زیادی شارەزای كەشناسیی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیایەكی عێراقی رایگەیاندووە: چەند شەپۆلێكی باراناوی بۆ ئەم مانگە كاریگەرییەكانی دەركەوتوون و یەكەمیان لە شەممەی هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات و دوو رۆژ باران دەبارێت.

 لەبارەی هێزی شەپۆلەكەشەوە ئاماژەی داوە، لە نێوان مامناوەند بۆ بارانی بەلێزمە دەبێت لە هەندێك ناوچەدا.

زیادی ئەوەشی خستووەتە روو لە ١٦ی ئەم مانگەوە شەپۆلی دووەم لە هەندێك ناوچە كاریگەری دەبێت،  بەڵام بارانەكە لە تەواوی عێراق نابارێت و هەندێك ناوچەی دەگرێتەوە و هاوكات لە ٢٠ی مانگ شەپۆلی سێیەمی باران تەواوی عێراق دەگرێتەوە و بارانی بەلێزمەی لەگەڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش دادەبەزن.




AM:12:02:09/01/2025