ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە بارەی پرسی مووچە ساز دەکات

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە بارەی پرسی مووچە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کورد لە بەغدا ساز دەکات و هەردوو فراکسیۆنی کۆمەڵ و یەکگرتووش رەتیان کردەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکە بکەن".

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە بەیانی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر ١٠ لە شاری هەولێر بە ئامادەبونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەن ئەنجامدەدرێت.

باسی لەوەشکردووە بابەتی کۆبونەوەکە تایبەتە بە پرسی مووچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵی عێراق.

لای خۆیانەوە هەردوو فراکسیۆنی یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان داوە.



AM:09:48:11/01/2025