ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە بەشداری نوێنەرانی هەرێم لە بەغداد کۆبووەوە و تێدا سێ بڕیاردران كە بریتین لە ناردنی شاندێك بۆ بەغدا بۆ گەیاندنی پەیامی هەرێم، هەروەها داوا دەکەن هەرێم بەشداربێت لە پێداچوونەوە بە پشكەكانی لە بودجەی عێراقدا و پشكی هەرێم لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتوان دیاری بكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی خۆی تایبه‌ت به ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له به‌غدا، به به‌شداری نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له حكومه‌تی فیدراڵ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدا.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه له ده‌ستپێكدا، مەسرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه، دابینكردن و داكۆكیكردنه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كه به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژووی و نیشتمانی هه‌موومانه، بۆیه بانگهێشتنامه‌مان ئاراسته‌ی هه‌موو فراكسیۆنه كورستانییه‌كان كرد و هیواداربووین هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌شداریان تێدا كردبا تاوه‌كوو پێكه‌وه به ئاشكراوڕووبهڕوو، گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كان بكه‌ین له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕاستییه‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێم دووپاتیكرده‌وه كه" ئه‌ركی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه، به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان و ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئێمه جیا له شایسته داراییه‌كان، چه‌ندین بابه‌تی نیشتیمانیی دیكه‌مان هه‌یه كه داكۆكی له‌سه‌ر بكه‌ین وه‌ك جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوور و چاره‌نوسی ناوچه دابڕێندراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، و ماف وشایسته‌كانی پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له دامه‌زراوه‌ی به‌رگریی وقه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه و قوربانیانی ده‌ستی تاوانه‌كانی ڕژێمی پێشوو و خاپووركردنی ٤٥٠٠ گوندی كوردستان، كه ده‌ستووری عێراق به ده‌قی ئاشكرا بڕیاری ئه‌م قه‌ره‌بووانه‌ی داوه، كه ناكرێ ئێمه هه‌موو كێشه و داواكانی خۆمان له بابه‌تی مووچه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه كه به داخه‌وه به‌غدا توانیویه‌تی كێشه‌كانی ئێمه بچووك بكاته‌وه و سه‌رقاڵمان بكات به‌وه‌ی مانگانه مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌درێ یان نا".
سه‌رۆك وه‌زیران وتی" ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئێمه گرنگه و ئه‌گه‌ر ئێمه یه‌كهه‌ڵوێست بین و به‌غدا هه‌ست به‌وه بكات كه كوردستان جددیه له‌وه‌ی پێداگیریی له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆی ده‌كات، باوه‌ڕ ناكه‌م به‌غدا بتوانێت خه‌ڵكی كوردستان په‌راوێز بخات و ئه‌م داواكارییانه‌ی كوردستان نادیده بگرێ. بۆیه ئێمه نابێ بكه‌وینه ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌تێكی نادروست كه ئامانجی ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان بچووك بكاته‌وه و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پێشێل بكات".
وتیشی" به داخه‌وه ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ئێستا به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، مامه‌ڵه‌ی فیدڕاڵیه‌ت و قه‌واره‌یه‌كی فیدڕاڵی نییه، چونكه له‌گه‌ڵ پارێزگایه‌كیش به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه ناكه‌ن كه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌یكه‌ین ، بۆیه ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، ڕه‌فتارێكی نادادپه‌روه‌رانه‌یه و دژ به ده‌ستووری عێراقه و ناگونجێت له‌گه‌ڵ سیستمی فیدڕاڵیی و قهبووڵكراویش نییه".
مه‌سرور بارزانی جه‌ختی كرده‌وه كه" ئێمه ده‌بێ ئه‌م په‌یوه‌ندییه ڕاست بكه‌ینه‌وه. ده‌ستوورێكمان هه‌یه ده‌بێ پابه‌ندی ده‌ستوور بین و ڕێز له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بگیرێت. زۆرجار به‌غدا ئێمه ده‌باته به‌ر دادگای باڵای فیدڕاڵی، به حیساب بڕیاری ئه‌م دادگایه به‌هێزتره له‌وه‌ی هه‌ندێك هه‌نگاو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بگیرێته به‌ر، به‌ڵام بینیمان كه مامه‌ڵه‌كردنیش له‌گه‌ڵ دادگای فیدڕاڵی به میزاجه. كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان بوو هه‌میشه په‌نایان بۆ بردووه، به‌ڵام كه دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان دابێت، په‌راوێزیان خستووه".
سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه" ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێ ساڵی ٢٠٢٥ خه‌ڵكی ئێمه له‌و نیگه‌رانی و دڵهڕاوكێیهدا ڕزگاری ببێت، چونكه شایسته‌ی ئه‌وه نییه به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. خه‌ڵكی ئێمه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ڕێز له خه‌بات و قوربانیدانی بگیرێت وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكی تری عێراق. مووچه و شایسته داراییه‌كانی پێ بدرێت. ئێمه داوای یه‌كسانی و مافه ده‌ستوورییه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دروست بكرێت".
دواتر وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، پلاندانان ، كاروباری پێشمه‌رگه ، كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ، ته‌ندروستی و كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ، ڕاپۆرت و زانیاری ورد پشت به‌ستوو به خشته و ژماره‌ی دروست و به‌ڵگه‌نامه پێشێلكردنی مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مامه‌ڵه‌ی نادادپه‌روه‌رانه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه و تاوتوێكردنی بابهتهكان، كۆبوونه‌وه جه‌ختی له چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان و هاوهه‌ڵوێستی و هاوئاهه‌نگیی پێویستی نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرده‌وه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێم له به‌غدا له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ خه‌رجكردنی مووچه، هاوتای ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و له كاتی خۆیدا و ڕێزگرتن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی و ده‌ستووریی.
له كۆبوونه‌وه‌دا بڕیار درا:
یه‌كه‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له حكومه‌تی فیدراڵ، به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش كار بۆ دابینكردنی مووچه‌ی ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ر دوازده مانگی ساڵی ٣٢٠٢٥ بكه‌ن . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، بڕیاردرا شاندێك له نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ كۆببێته‌وه و په‌یامی هه‌رێمی كوردستانی پێ بگه‌یه‌نن كه پێویسته وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی و ده‌ستووری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكرێت و بۆ ساڵی ٢٠٢٥ كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ربكرێت.
دووه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێ به‌شدار بێت له پرۆسه‌ی پێداچوونه‌وه به به‌شی هه‌رێمی كوردستان له خشته‌ی پێشنیاركراوی خه‌رجییه‌كانی مووچه و خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن و پڕۆژه‌كانی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێم و پارێزگاكان و خشته‌كانی سه‌رجه‌م شایسته‌كانی ساڵی دارایی ٢٠٢٥ به هاوبه‌شی له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و فیدراڵ ئاماده بكرێت، به تایبه‌تی بۆ به‌شی هه‌رێم و شایسته‌كانی و پله‌ی وه‌زیفی و میلاك به گوێره‌ی ده‌ستوور و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی.
سێیه‌م: له ئێستاوه كار بكرێت له یاسای بودجه‌ی فیدراڵ ، به‌شی هه‌رێمی كوردستان له بودجه دیاری بكرێت له سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێم به پێی سه‌رژمێریی گشتیی ساڵی ڕابردوو و پێوه‌ره ده‌ستوورییه‌كانی دادپه‌روه‌ریی له ده‌ستنیشانكردنی به‌شی هه‌رێم له بودجه وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی فیدڕاڵیی ، دواتر به پێی تایبمهتدنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵی ، بۆ هه‌رێم بنێردرێت و له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم دابه‌ش بكرێته‌وه.