ڕێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە وەڵامی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی عێراق کە حکومەتی هەرێمی تۆمەتبار کرد بە نەناردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان ڕایگەیاند، داهاتی حکومەتی هەرێم شەفافە و ناروونی لە داهاتی حکومەتی عێراقدا هەیە".
ڕێباز حەملان وتیشی" بەغدا بەشی دە مووچە پارەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناردووە"، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا سیاسین".
ڕێباز حەملان جەختیشی کردەوە لەوەی، بەغدا دە ترلیۆن دیاری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە ئەوەش بەشی پێدانی دە مووچەی هەرێم دەکات.
دەشڵێت" ناکرێت هەرێمی کوردستان وەک وەزارەتێک سەیر بکرێت و بەغدا خەڵکی هەرێمی کوردستان ئازارن دەدات".
ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ لە میانی ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان بە بەغدا، باسیان لەوەش کردوە" پارەی تەواویان بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردووە وەکو ئەوەی لە خشتەی بودجەدا هاتووە".