بەرپرسێکی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاشكرای دەكات، كە ناوی ١٥٠ هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكە بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕەوانە دەكرێت.
سه‌ربه‌ست مه‌ولوود، به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕایگه‌یاندووە، ١٥٠ هه‌زار فه‌رمانبه‌ر وردبینی لە ناوەکانیان كراوه، بڕیاره له‌م یه‌ك دوو ڕۆژه‌دا به نووسراوی فه‌رمی لیستی ناوی ئەو ١٥٠ هه‌زار فه‌رمانبه‌رە ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بکرێت به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنیان.
وتیشی"فۆڕمەکان هی فەرمانبەرانی هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه، ده‌بێته دووه‌م قۆناغی دابه‌شكردنی زه‌وی".
لە مانگی ٧ و ٨ی ساڵی ڕابردوودا پڕۆسەی دابەشكردنی فۆڕم بەسەر فەرمانگەكاندا دەستی پێكرد و دوای پڕكردنەوەی لەلایەن فەرمانبەران و پەسەندكردنی لەلایەن بەشەكانی یاساوە ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی كرا بۆ وردبینی و لە مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردووش‌دا و لەكاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێكی فەرمانبەران، كە زۆربەی سەر بە شارەوانییەكان بوون زەوییان پێدرا.