سبەینێ لە کەرکوک بۆ بەشێکی فەرمانبەران پشووە

ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا سبەینێ بۆ پێکهاتەی کاکەییەکان پشووی فەرمی بێت.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کە واژووی محەمەد حافز سەرۆکی ئەنجومەنەکەی لەسەرە، تێیدا هاتووە" سبەینێ سێشەممە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە کەرکوک پشووی رەسمی دەبێت". 

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پشووەکەی سبەینێ تەنها پێکهاتەی کاکەییەکانی ئەو شارە دەگرێتەوە.

راگەیاندنی پشووەکەی سبەینێ لە کەرکوک بەبۆنەی جەژنی پێکهاتەی کاکەییەکانەوەیە. 



PM:07:58:13/01/2025