پارتی: کاری په‌رله‌مان نییه‌ دووباره‌ هه‌مواری ده‌ستور بکاته‌وه‌

 سەرۆكی فڕاكسیۆنی زەرد ئومێد خۆشناو" كاری پەرلەمان نییە دووبارە هەمواری ده‌ستوور بكاتەوە، چونكە پێشتر پەرلەمان كاری خۆی كردووە و تەنیا ریفراندۆمی لەسەر نەكراوە".

سه‌رۆکی لیستی زه‌رد له‌ په‌رله‌مانی کوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی حیزبه‌که‌ی راگه‌یاندووه‌ " كۆبوونەوەی سبەی نێوان سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان، كۆبوونەوەیەكی راوێژكارییە و ناتواندرێ هیچ بڕیارێكی لەبارەوە بدرێت".

سبه‌ی 18 تشرینی دووه‌م سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان لەبارەی دەستوورەوە کۆده‌بنه‌وه، سه‌رۆکی فراسیۆۆنی زه‌رد ده‌ڵێت" کۆبوونه‌وه‌که‌ تەنیا راوێژكارییە، تا را و سەرنجی فڕاكسیۆنەكانی لەبارەوە وەربگیرێت، ئەگەرنا هیچ بڕیارێكی لەبارەوە نادرێت و، كاری پەرلەمان نییە دووبارە هەمواری بكاتەوە، چونكە پێشتر پەرلەمان كاری خۆی كردووە و تەنیا ریفراندۆمی لەسەر نەكراوە".

(ئومێد خۆشناو) ده‌ڵێت " كۆبوونەوەكە زێتر بۆ ئەوەیە پەرلەمان لەبارەی دەستوورەوە چ ئەركێكی لەسەر شانە و چی بكات، ئەوەی دیكەیش دەمینێتەوە سەر گفتوگۆكان، چونكە پێشتر سەرۆكی هەرێم داوای كردووە را و سەرنجی لایەنەكان وەربگیرێت و سازانی نیشتیمانیی لەسەر دروست بكرێت، چونكە لایەنەكان لەسەری كۆك نین و سازانیش واتا تەوافوقی لایەنە سیاسییەكان لە بارەی دەستوورەوە.



PM:07:16:17/11/2014