کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕاگەیاند

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزتردەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ١٦

سلێمانی: ١٤

دهۆک: ١٥

زاخۆ: ١٦

هەڵەبجە: ١٧

کەرکوک: ١٨

گەرمیان: ١٨



PM:12:22:14/01/2025