یەکەم کاروانی نەوتی سپی عێراق گەیشتە هەرێم

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ یەکەم کاروانی نەوتی سپی وەزارەتی نەوتی عێراق گەیشتە شاری هەولێر و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی بکرێت. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ کاروانی یەکەمی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە گەیشتە پاریزگای هەولێر و بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژدا بۆ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نەوتەکە هەفتەی داهاتوو بەسەر خێزانەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشدەکرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، وەزارەتی نەوتی عێراق تەنیا ڕەزامەندی لەسەر (١٩%)ی پشکی هەرێم لە نەوتی سپی داوە. 



PM:03:37:16/01/2025