هەفتەی داهاتو دەمپارتی داوای دیداری دوەم لەگەڵ ئۆجەلان دەکات


ئەندامێکی شاندەکەی دەمپارتی ڕایگەیاند: ئۆجەلان لە دیدادیدارەکەی ڕۆژی ٢٨ی کانوونی یەکەم دا پێی وتوە، کە لە دیداری دوەم پەیامێکی تایبەتی بۆ ژنان و گەنجان دەبێت.

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی دەمپارتی بۆ ئیمرالی بە کەناڵی ژن تیڤی ڕاگەیاندوە: دروست نییە، دانوستانەکان بە پرۆسەیەکی چارەسەر ناو ببەن، چونکە هێشتا گەڕان هەیە بۆ دۆزینەوەی ڕیگایەکی نوێ بۆ دەسپیکردنی پڕۆسەی چارەسەری.

ئەو، پەیامەکەی رێبەری پەکەکەی لە زیندانی ئیمڕاڵییەوە بەبیر هێنایەوە کە وتبوی، دەبێت هەر پڕۆسەیەکی چارەسەر ئەنجام بدرێت، لە پەرلەمانەوە بێت.

بوڵدان لەبارەی ئەوەی، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتودا، شاندەکە داوای دوەمین دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بکات، وتی: دوای کۆبوونەوەی دووەم و سێیەم، کەسیان نازانن چی ڕودەدات.

وتیشی: ئۆجەلان لە کۆبونەوەی دووەمدا، بانگەوازێکی تایبەت بۆ ژنان دەکات، چونکە کاتێک لە یەکەم کۆبوونەوەدا سڵاوی تایبەتی هەردوو بزووتنەوەی ژنان و گەنجانی گەیاندە ئۆجەلان، ئۆجەلان وتویەتی: لە کۆبوونەوەی دووەمدا، بانگەوازێکی تایبەتی بۆ گەنجان و ژنان دەبێت.



PM:07:22:16/01/2025