شاندی دەم پارتی ئەنجامنامەی کۆبونەوەیان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەکان بڵاوکردەوە

پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان، ئەنجامنامەی کوبونەوەیان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەکانی تورکیا بڵاوکردەوە، و دەشڵێت: هەموان پەرلەمانیان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەستنیشانکردوە لەم قۆناغەدا.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا ئەنجامنامەی کۆبونەوەکانیان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەکانی تورکیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ناوەڕۆکی پەیامی دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان بە سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکان ڕاگەیاندوە، و هەموانیش بە ئەرێنی لێی نزیكبونەتەوە".

دەم پارتی باسی لەوەشکردوە"هەمو پارت و لایەنە سیاسییەکان ڕژدن لەسەر چارەسەرکردنی ئایندەی پرسی کورد، هەربۆیە هەموان پەرلەمانی تورکیایان وەك جێگایەك بۆ چارەسەرکردنی پرسی کوردستان دەستنیشانکرد".

دەم پارتی ئەوەشی خستوەتەڕو"داواکارییان پێشکەش بە هەمو پارت و لایەنە سیاسییەکان کردوە کە خۆیان لە هەڵوێستی جیاواز و بڕیاری پێشوەختە بە دوربگرن، چونکە زیان بەم قۆناغە دەگەیەنەێت و دەبێت هەموان خۆشیان لە زمانی هەڕەشە و هێرش دوربخەنەوە".




AM:11:05:17/01/2025