هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە رایدەگەیەنێت" لە دوو چالاكی گەریلادا دژ بە هێزەكانی سوپای توركیا لە ناوچەی زاپی هەرێمی كوردستان، سێ سەربازی ئەو وڵاتە كوژران".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی" رۆژی ١٤ی ئەم مانگە، لە چالاكییەكی تایبەتی گەریلادا لە ناوچەی رۆژئاوای زاپ، هێزەكانی سوپای توركیا كرانە ئامانج و لە چالاكییەكەدا حەشارگەیەکی سوپای توركیا بە تەواوەتی خاپور كراو دوو سەربازی ئەو وڵاتەش كوژران".
ئەوەشی خستەڕو، رۆژی ١٥ی مانگ لە هەمان ناوچە، هێزەكانی گەریلا گورزیان لە هێزێكی سوپای توركیا وەشاندوە كە لە هەوڵی تەلبەندکردنی حەشارگەکانی خۆیاندا بوون و لە ئاكامدا سەربازێكی توركیا كوژرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نێوان ١٤ و ١٧ی کانوونی دووەم، دەوڵەتی تورکیا بەگشتی ٤٠ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی هەرێمەکانی خواکورک، مەتینا و زاپی کردووە.