مەزڵوم عەبدی یەکەم سێڵفی خۆی لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێکدا دەگرێت

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە یەکەم سێڵفی خۆی لەگەڵ پێشکەشکارێکی کەناڵی عەرەبییە گرت و بەپێی وتەی پێشکەشکارەکە" ئەمە یەکەم سێڵفییەتی". 

ریم بو قەمرە بێژەر و پێشکەشکاری کەناڵی ئاسمانی ئەلعەرەبییە، لە تۆڕی تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە، نوسیویەتی" سەبارەت بە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ ناچێت بۆ ئەمریکا، نەک لەبەر هۆکاری ئەمنی، بەڵکو لەبەرئەوەی پاسپۆرتی نییە بەناوی مەزڵوم عەبدیەوە". 

وتیشی" زۆر فایلی تریشمان وروژاند کە بۆ یەکەمجار باسی کرد دەربارەی دیدارەکەی لەگەڵ مەسعوود بارزانی و پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەردانەکەی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، هەروەها دەربارەی ئێران و تورکیا و لە کۆتایی گفتوگۆکەدا پەیامی ڕاستەوخۆی پێشکەش بە هەندێک سەرکردەی سیاسی کرد". 

هاوکات بەپێی وتەی ئەو پێشکەشکارە، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە بە پێشکەسکارەکەی وتووە ئەمە یەکەم سێڵفییە لە ژیانیدا. 



PM:04:41:18/01/2025