سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند"هه‌موو یارمه‌تییه‌كی پێویستی ئه‌وانه ده‌ده‌ین كه خۆبه‌خشانه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ وڵاته‌كه‌یان و زۆریش له هیچ كه‌س ناكه‌ین"، دەشڵێت" پڕۆژه‌ی دابه‌شكردنی سوریا بۆ سێ به‌ش له‌ناوچوو".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٨ی کانوونی دوەم ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی پارته‌كه‌یدا له شاری ئادانا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتی: "سه‌ره‌ڕای ٤٦٧ رۆژ پاكتاوی ره‌گه‌زی و كۆمه‌ڵكوژی، ئیسرائیل نه‌یتوانی ئیراده‌ی برایانی فه‌ڵه‌ستینیمان له غه‌ززه بشكێنێت".
وتیشی: "ده‌زانین كه ئیسرائیل و به تایبه‌تی ناتانیاهۆ مێژوویه‌كی دوور و درێژیان له پێشێلكارییه‌كانی ئاگربه‌ستدا هه‌یه، ئه‌مجاره نابێ رێگه‌یان پێ بده‌ین".
ئاماژه‌شی به‌ودا كه "هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و تاوانه مرۆیی و جه‌نگیانه كه (له فه‌ڵه‌ستین) ئه‌نجام دراوه، به‌رده‌وام ده‌بێت. له میانی ئاگربهستهكهشدا هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ساڕێژكردنی برینه‌كان له غه‌ززه".
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سورییه‌كان له توركیاوه بۆ وڵاتی خۆیان باسی له‌وه كرد كه "هه‌موو یارمه‌تییه‌كی پێویستی ئه‌وانه ده‌ده‌ین كه خۆبه‌خشانه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ وڵاته‌كه‌یان و زۆریش له هیچ كه‌س ناكه‌ین".
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند كه "پڕۆژه‌ی دابه‌شكردنی سوریا بۆ سێ به‌ش و كردنی به پاروویه‌ك كه بتوانرێت به ئاسانی قوت بدرێت، له‌ناو چووه".