دەم پارتی: سبەینێ داواکاریی بۆ دیداری دووەمی ئۆجەلان پێشکەش دەکەین

دەم پارتی ڕایگەیاند سبەینێ داواکاری بۆ دیداری دوەم لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان پێشکەش دەکەن

دەم پارتی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی کانوونی دوەم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ شاندی ئیمراڵی بەمەبەستی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ سەردانی ئیمراڵی و دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، داواکاریی پێشکەشی وەزارەتی دادی تورکیا دەکەن.

دەم پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕوان دەکەن دوای پێشکەشکردنی داواکارییەکە، لە نزیکترین کاتدا دیداری دووەمی ئیمراڵی رێکبخرێت.

هەفتەی رابردوو، یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاندبوو، تاوەکو ئێستا داواکاریی بۆ دیداری دووەمی ئیمراڵی ئاڕاستەی وەزارەتەکەیان نەکراوە، چەند کاتژمێرێک دواتر، سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو واتە ئەم هەفتەیە داواکاریی بۆ دیداری دووەمی ئیمراڵی پێشکەش دەکەن.




PM:08:40:19/01/2025